حوکمی لە سێدارەدانی تۆماج ساڵحی بە هۆی فشاری چالاکوانان و میدیاکانەوە هەڵوەشایەوە
پەیامی کورد ... حوکمی لە سێدارەدانی تۆماج ساڵحی بە هۆی فشاری چالاکوانان و میدیاکانەوە هەڵوەشایەوە
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بڵاو كردنەوەی پەیامێك هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ستەمکارانەی تۆماج ساڵحی ڕاگەیاند و نووسیویەتی؛
سزای لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێنرایەوە و دۆسیەکەی ڕەوانەی هەمان لق کرا بۆ ئەوەی دووبارە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە.
بە پێی بۆچوونی دادگای باڵا، حوکمی پێشووی دادگای ئینقلاب کە بووە هۆی سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی تۆماج، هەڵوەشاوەتەوە و دەرکەوتووە کە پێچەوانەی بڕگەکانی یاسا بووە.
ئەم بابەتە 29473 جار خوێندراوەتەوە