حکوومەتی ئاڵمانیا چەند ئەندامێکی داعشی دەستگیرکرد
پەیامی کورد ... حکوومەتی ئاڵمانیا چەند ئەندامێکی داعشی دەستگیرکرد
ئاڵمانیا چەند تۆمەتبارێکی پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستی داعش و پلانی هێرشکردنە سەر پەرلەمانی سوید دەستگیر کرد.
ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە، کە بە ڕواڵەت ڕەگەزنامەی ئەفغانی بوون، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئاڵمانیا دەستگیرکراون.
وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا ڕایگەیاند، پێدەچێت یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش بێت و کەسێکی دیکەش لایەنگری ئەو گرووپە ئاماژەپێکراوە بێت.
ئەم بابەتە 10326 جار خوێندراوەتەوە