حکوومەتی ئاڵمانیا کەمترین مووچەی یەک کاتژمێر کارکردن بۆ ١٢.٤١ یۆرۆ زیاد دەکات
پەیامی کورد ... حکوومەتی ئاڵمانیا کەمترین مووچەی یەک کاتژمێر کارکردن بۆ ١٢.٤١ یۆرۆ زیاد دەکات
بڕیارە کەمترین مووچە لە ئاڵمانیا لە ١٢ یۆرۆی ئێستاوە بۆ ١٢.٨١ یۆرۆ لە کاتژمێرێکدا بە دوو قۆناغ بەرزبێتەوە.
هەنگاوی یەکەمی ئەم زیادکردنە کە دەگاتە کەمترین مووچە بۆ ١٢.٤١ یۆرۆ لە کاتژمێرێکدا، لە ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و هەنگاوی دووەمیش لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕوودەدات.
بڕیارە ئاڵمانیا لە یەکەمی جانیوەری ٢٠٢٤ەوە کەمترین مووچە بۆ ١٢.٤١ یۆرۆ (١٣.٥١ دۆلار) بۆ هەر کاتژمێرێک بەرز بکاتەوە، ئەمەش بە پشت بەستن بە ڕاسپاردە نوێیەکانی کۆمیسیۆنی کەمترین مووچەی ئەو ووڵاتە. کەمترین مووچەی ئێستا ١٢ یۆرۆیە بۆ هەر کاتژمێرێک. دوای ساڵێک و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ کەمترین مووچە دەگاتە ١٢.٨٢ یۆرۆ.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە