حکوومەتی تورکیا ئینتەرنێتی لە ئیستەنبووڵ بڕی

پەیامی کورد   ...   حکوومەتی تورکیا ئینتەرنێتی لە ئیستەنبووڵ بڕی

لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان، حکوومەتی تورکیا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە شاری ئیستەنبووڵ تەواو دابڕی.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی بەرەو هەڵکشان چوو، کاتێک هەزاران هاووڵاتی بۆ پشتگیری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو ڕژانە سەر شەقامەکان.

 ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو گەشەکردن دەچن و چەندین شار و ناوچەی دیکەی تورکیای گرتووەتەوە.


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە