حکوومەتی فەڕەنسا داڕووخا
پەیامی کورد ... حکوومەتی فەڕەنسا داڕووخا
دوای ئەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمانی فەرەنسا دەنگدانیان بۆ سەندنەوەی متمانە بەخۆوە بینی، حکوومەتی میشێل بارنیەر، سەرۆکوەزیرانی یەکیتی ئەورووپا کەوتە خوارەوە، ئەمەش دووەم گەورەترین ئابووری یەکیتی ئەورووپای خستە ناو قەیرانێکی سیاسی قووڵترەوە.
نوێنەرانی پارتە ڕاستڕەوە تووندڕەوەکان و باڵی چەپی پەرلەمانی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەم پشتگیریان لە پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە میشێل بارنیەر و حکوومەتەکەی کرد و دواجار ئەم پێشنیازە بە ٣٣١ دەنگی بەڵێ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا.
نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بارنیەر دەست لەکارکشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەشی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەکات. بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، میشێل بارنیەر کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی ئێلیزە ئامادە دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە.
ئەمە یەکەم جارە لە ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵدا کە ئەنجوومەنی نیشتمانی یان ئەنجوومەنی خوارەوەی فەرەنسا بە دەنگی لێسەندنەوەی متمانە حکوومەتی ئەم ووڵاتە بخاتە خوارەوە.
پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە لە حکوومەتی میشێل بارنیەر لەلایەن نوێنەرانی باڵی چەپی تووندڕەوی ئەنجوومەنی خوارەوەی فەرەنسا پێشکەشکرا، بەڵام ئەم پێشنیازە لەلایەن بزووتنەوەی ڕاستی تووندڕەوەوە بە سەرۆکایەتی مارین لۆپێن و بەم شێوەیەش بارنیەر پشتیوانی و پێشوازی لێکرا حکوومەت تەنها دوای سێ مانگ دەست بەکاربوو
ڕووخانی خێرای حکوومەتەکەی بارنیەر دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فەرەنسا هات لە هاوینی ئەمساڵدا، کە تیایدا هیچ لایەنێک زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، بەڵام کلیلی مانەوەی حکوومەتەکە لە دەستی جەناجی ڕاستڕەوی تووندڕەودا بوو.
ئەم بابەتە 131 جار خوێندراوەتەوە