حکوومەتی هەرێم ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین بڵاوکردەوە
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین بڵاوکردەوە
هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
۱- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.
٢- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
٣- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.
٤- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.
٥- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٦- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.
٧- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.
٨- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٩- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ ی بەیانی تا ٣ ی پاش نیوەڕۆ.
١٠- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان.
ئەم بابەتە 29883 جار خوێندراوەتەوە