حێزبۆڵڵا : تەرمی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا لە زاحییەی باشووری بەیرووت بەخاک دەسپێردرێت

پەیامی کورد   ...   حێزبۆڵڵا : تەرمی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا لە زاحییەی باشووری بەیرووت بەخاک دەسپێردرێت

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کوژرانی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا، ئەمینداری گشتی کۆچکردووی حێزبۆڵڵا لە لوبنان، بووەتە هۆی ئەوەی موسڵمانانی جیهانی ئازار بچێژن . بەڵام هێشتا پرسەکەی بە نهێنی پۆشراوە.

لەسەر بنەمای ئەمە، مەحموود قوماتی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی حیزبۆڵڵا لە لوبنان، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند : تەرمی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا لە لوبنانە و لە گەڕەکی باشووری بەیرووت دا بەخاک دەسپێردرێت کاتێک هەلومەرج ڕێگەی پێدەدات.

سەبارەت بە جێنشینی سەید حەسەن نەسرۆڵڵا، قامەتی هەروەها ووتی : حیزبۆڵڵا بە ئەنجوومەنێک بەڕێوە دەچێت تا ئەمینداری گشتی نوێ هەڵدەبژێردرێت. هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی نوێ پرۆسەیەکی کات بەفیڕۆدەرە.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئەوەی گرینگە فەرماندەیی هاوبەش هەبێت. شێوازی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی نوێ بۆ بزووتنەوەی حێزبۆڵڵا کات دەبات و مەرجی گونجاوی دەوێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێستا ئێمە ئەنجوومەنی بزووتنەوە بەڕێوە دەبەین.


ئەم بابەتە 30893 جار خوێندراوەتەوە