حەبی نوێی شێرپەنجەی سییەکان لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا کارکردی بەرچاوی نیشان دا

پەیامی کورد   ...   حەبی نوێی شێرپەنجەی سییەکان لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا کارکردی بەرچاوی نیشان دا

ئەنجامی پشکنینی حەبی نوێی شێرپەنجەی سییەکان لەسەر ئەو کەسانەی بەدەست باوترین جۆری ئەم شێرپەنجەیە دەناڵێنن دەریدەخات 60%یان دوای پێنج ساڵ لە خواردنی ئەو دەرمانە لە ژیاندا ماون و نەخۆشیەکە بەرەو پێش نەچووە.

شێرپەنجەی سییەکانی غەیرە خانە بچووکەکان یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجەی سییەکان و 80-85%ی شێرپەنجەی سییەکان پێک دەهێنێت. 3-5% شێرپەنجەکانی NSCLC وەرەمی ALK پۆزەتیڤیان هەیە کە جۆرێکی شەڕئەنگێزترە لە شێرپەنجەی سییەکان.

لۆرلاتینیب نەوەی سێیەم و نوێی دەرمانی سەرکوتکەری ALK یە، کە یەکەم هێڵی چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە شێرپەنجەی سییەکانی خانە بچووکەکانی ALK پۆزەتیڤیان هەیە.

تاقیکردنەوەیەکی نوێی کلینیکی لەلایەن توێژەرانی سەنتەری شێرپەنجەی پیتەر مەک کالم لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا، لێکۆڵینەوەی لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم دەرمانە لەسەر پێشکەوتنی شێرپەنجە کردووە.


ئەم بابەتە 38031 جار خوێندراوەتەوە