خالد حنیفات سڵاوی تایبەتی شا عەبدۆڵڵای بە سەرۆك بارزانی گەیاند
پەیامی کورد ... خالد حنیفات سڵاوی تایبەتی شا عەبدۆڵڵای بە سەرۆك بارزانی گەیاند
ڕۆژی دووشەممە 26ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خالد حنیفات وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵی ئوردن سڵاوی تایبەتی (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەشی خستەڕوو كە پاشا و گەل و حكوومەتی ئوردن خۆیان بە دۆستی گەلی كوردستان دەزانن. وەزیری كشتوكاڵی ئوردن ستایشی ئەو بووژانەوە و پێشكەوتنەی كرد كە سەرباری بوونی قەیران و گرفت و ئاستەنگی زۆر، لە ماوەیەكی كەم لە هەرێمی كوردستاندا هاتووتە ئاراوە و داوای كرد كە پەیوەندییەكانی هەردوولا لە ئاست و بوارە جیاجیاكان بە تایبەت كشتوكاڵ و ئاوەدانكردنەوە بەرفراوانتر ببن.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی، (شا عەبدوڵڵا)ـی پاشای ئوردنی وەك دۆستێكی نزیك و برا وەسف كرد و وێڕای ئاماژەپێدان بە پەیوەندیە مێژوویی یەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن، جەختی لە بەردەوامی و بەهێزتركردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئالنگارییەكانی بەردەم سەقامگیری ناوچەكە و عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
ئەم بابەتە 94577 جار خوێندراوەتەوە