خانمان لەبەر ئەم هۆکارانە تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن
پەیامی کورد ... خانمان لەبەر ئەم هۆکارانە تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن
هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان کە ڕەنگە پەیوەست بێت بە هۆکاری جۆراوجۆرەوە.
هۆکارەکانی وەک خۆراکی نادروست، کەمی ڤیتامینەکانی وەک B، A، D، C، ئاسن، زینک و پرۆتین، گۆڕانی هۆرمۆنەکان وەک دووگیانی یان وەستانی سووڕی مانگانە، حاڵەتە پزیشکییەکان وەکوو قژهەڵوەرین و کێشەی غودەی دەرەقی، خواردنی هەندێک دەرمان، فشاری دەروونی زۆر، زیادە هەڵوەرینی قژ، دابەزینی لەناکاوی کێش و هتد دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.
بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ دەتوانیت گرینگی بەمانەی خوارەوە بدەیت:
خۆراکی درووست بە ڤیتامین و تەواوکەری خۆراک
کۆنتڕۆڵکردنی فشار و هەست و سۆزە نەرێنییەکان
خۆپاراستن لە زیادەڕەوی لە ستایلکردنی قژ
پاراستنی کێشێکی تەندرووست و ڕێگریکردن لە دابەزینی لەناکاوی کێش
هەرچەندە خەوتن لەسەر بالیفێکی ئاوریشمی ڕەنگە ببێتە هۆی کەمتر خۆلێدان لەسەر قژ و کەمکردنەوەی شکاندنی قژ، بەڵام هێشتا بەڵگەی پێویست نییە بۆ سەلماندنی ئەمە.
ئەم بابەتە 36064 جار خوێندراوەتەوە