خاڵە سەرەکییەکانی تەقینەوەکەی مۆسکۆ کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکی هێزی بەرگری ڕادیۆ و کیمیایی و بایۆلۆژی ڕووسیا

پەیامی کورد   ...   خاڵە سەرەکییەکانی تەقینەوەکەی مۆسکۆ کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکی هێزی بەرگری ڕادیۆ و کیمیایی و بایۆلۆژی ڕووسیا

خاڵە سەرەکییەکانی تەقینەوەکەی مۆسکۆ کە بووە هۆی کوژرانی سەرۆکی هێزی بەرگری ڕادیۆ و کیمیایی و بایۆلۆژی ڕووسیا بریتین لە :

بەرەبەیانی سێشەممە هەواڵی تەقینەوەیەک لە شەقامێکی شاری مۆسکۆ بڵاوبووەوە.

لێژنەی لێکۆڵینەوە ڕایگەیاند، ئیگۆر کریلۆڤ، سەرۆکی هێزەکانی بەرگری ڕادیۆ و کیمیایی و بایۆلۆژی و یاریدەدەرەکەی کوژراون.

بەگوێرەی لێژنەی لێکۆڵینەوە، تەقەمەنی لەناو سکۆتەرێکدا جێگیرکراوە.

دەزگای فریاکەوتنی سپۆتنیکی ئاگادارکردۆتەوە کە کامێراکانی چاودێری دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە و هێزە ئەمنییەکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

هێزەکانی فریاکەوتن بە سپۆتنیکیان ڕاگەیاندووە، هێزی ئەم تەقەمەنییە نزیکەی 200 گرام تی ئێن تی بووە.

ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بیری هێنایەوە کە کریلۆڤ بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانەکانی ئەنگلۆساکسۆنەکان و ئیستفزازی ناتۆی ئاشکرا کرد و چاونەترس و بوێرانە کاری کردووە.

کۆنستنتین کۆساچۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆن ڕایگەیاند: بکوژانی کریلۆڤ سزا دەدرێن، گومانی تێدا نییە.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە