خواردنی ڕۆژانەی هێلکە کاریگەرە لە کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بە بیرچوونەوە
پەیامی کورد ... خواردنی ڕۆژانەی هێلکە کاریگەرە لە کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بە بیرچوونەوە
ئەو خۆراکانەی وەک هێلکە کە دژە ئۆکسان و کۆلین و ترشە چەوری ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرن، کاریگەرن لە ڕێگریکردن لە نەخۆشی بیرچوونەوە بە کەم کردنەوەی هەوکردن.
لێکۆڵینەوەی نوێ دەریدەخات ئەو کەسانەی ڕۆژانە هێلکەیەک دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی هەفتانە یان مانگانە هێلکەیەک دەخۆن. بێگومان ئەم ئەنجامە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە، بەڵام وەک پێشتر دەزانین هێلکە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین B و کۆڵین و فۆلێت و ڤیتامین D یە کە کاریگەرن لە پاراستن لە نەخۆشیەکان. جگە لە هەموو ئەمانە، هێلکە نزیکەی شەش گرام پڕۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێری و بەهێزکردنی بارستەی ماسولکەکان.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە، توێژەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی 233 کەسی تووشبوو بە نەخۆشی بیرچوونەوە و 233 کەسی بێ بیرچوونەوەیان لە ڕێگەی زانیاری ناوەندەکانی خزمەتگوزاری تەندرووستی کۆمەڵایەتی و سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشی بیرچوونەوە لە شاری گوانگژۆی چین هەڵبژاردووە بۆ پشکنینی ئەو خۆراکانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەکاریان هێناوە و هۆکارەکانی تری مەترسی بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی بیرچوونەوەیان نەبووە، ئەو بەشداربووانەی تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون زیاتر ئەگەری تەمەنیان گەورەتر بووە، خوێندن و داهاتی خێزانیان کەمتر بووە، بێوەژن یان جیابوونەتەوە/هەرگیز هاوسەرگیری یان نەکردووە، جگەرە دەکێشن، کحوول یان کەمتر مەخۆنەوە، نەخۆشی بۆرییەکانی خوێنیان هەیە نەخۆشی تاجی دڵ یان جەڵتەی مێشکیان هەیە و بەرزە ئاستی برینداربوونی سەر، هەوکردنی درێژخایەنی بۆرییەکانی هەناسە، خەمۆکی، شەقیقە و نەخۆشی پارکینسۆن.
هەروەها کەمتر گۆشتی مریشک و ماسی و سەوزە و میوەیان خواردووە و خواردنی هێلکە لەم گرووپانەدا جیاواز بووە؛ 2.8% لانیکەم دووجار لە ڕۆژێکدا هێلکەیان خواردووە، 35% ڕۆژانە و 12% مانگانە جارێک، هەروەها 13.5% بە دەگمەن هێلکەیان خواردووە یان بەهیچ شێوەیەک هێلکەیان نەخواردووە.
بەپێی ئەنجامەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی هەفتەیەک یان مانگێک جارێک هێلکە دەخۆن، بەراورد بەو کەسانەی ڕۆژانە هێلکە دەخۆن، هەروەها مەترسی توشبوون بە گرفتی مەعریفی لای ئەو کەسانەی کە زیاتر هێلکە دەخۆن، زیادی کردووە کەمتر. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بوون و مانگانە هێلکە دەخۆن، ئەم ڕێژەیە 15.5% بووە لە بەرامبەر 8.6% بە بەراورد بە گرووپی کۆنترۆڵ. بەڵام نەخۆشی بیرچوونەوە لەو کەسانەی کە ڕۆژانە هێلکەیان خواردووە کەمتر بووە و 28.3% بووە لە بەرامبەر 41.6%.
کەم توێژینەوە لەسەر پەیوەندی نێوان خواردنی هێلکە و نەخۆشی بیرچوونەوە ئەنجامدراوە. ئەنجامی توێژینەوەکان لە چین دەری خستووە کە پەیوەندییەکی بەرچاو و پێچەوانە هەیە لە نێوان خواردنی هێلکە و نەخۆشی بیرچوونەوە لەنێو ئەو بەشداربووانەی کە مانگانە و هەفتانە و ڕۆژانە هێلکەیان خواردووە. بەپێی ئەو ئەنجامانەی بەدەست هاتوون، خواردنی هێلکە زیاتر لە دووجار لە ڕۆژێکدا، بەهۆی ئەو ڕێژەیە بەرزەی پرۆتینی هەیەتی، نەخۆشی بەفیڕۆدانی ماسوولکەکان لە کەسانی بەساڵاچوودا دوادەخات (سارکۆپینیا). هەروەها یەکێک لە حاڵەتە دەستنیشانکراوەکان لە نەخۆشیەکانی نەخۆشی بیرچوونەوە بریتییە لە هەوکردنی مێشک، هەروەها خۆراکەکانی وەک هێلکە دژە ئۆکسێنەر و کۆڵین و ترشی چەوری ئۆمیگا ٣یان تێدایە کە هەوکردن کەمدەکەنەوە و بەم شێوەیە کاریگەرییان هەیە لە ڕێگریکردن لە نەخۆشی بیرچوونەوە.
هەروەها هێلکە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بیرچوونەوە کەم بکاتەوە بەهۆی ئەم تایبەتمەندییانە.
هەرچەندە ئەم توێژینەوەیە سنوورداربوونی هەبووە وەک جیاوازی تەمەن، بەڵام بە گشتی پەیوەندی نێوان کاریگەری ئەرێنی خواردنی هێلکە ڕۆژانە و کەمبوونەوەی نەخۆشی بیرچوونەوە لە بەشداربووان نیشان دەدات و بەو پێیەش توێژەران هانی بەساڵاچووان دەدەن بۆ زیادکردنی خواردنی هێلکە.
ئەم بابەتە 19840 جار خوێندراوەتەوە