خواردنەوەی چا لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە
پەیامی کورد ... خواردنەوەی چا لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کامبریج ئەنجامدراوە کە دەریدەخات خواردنەوەی قاوە یان چای گەرم ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک نزیکەی سێ هێندە زیاد دەکات.
لە میانەی ئەم توێژینەوەیانەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی زۆرجار قاوە و چا دەخۆنەوە 2.8 هێندەی ئەو کەسانەی حەز بە خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان ناکەن، مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سورێنچک 2.8 هێندە زیاترە.
توێژەران دەڵێن، هەرچەندە خواردنەوەی قاوە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی دیکە [جگە لە شێرپەنجەی سوورێنچک] ناگرێتەوە، بەڵام زۆرترین مەترسی کە خواردنەوەی خواردنەوەیەکی گەرم بۆ مرۆڤ دەیگەێنێت، زیان بە قورگ و مەترسی درووستبوونی خانەی مەترسیدارە.
ئەگەر هەمیشە هەستت کرد بەهۆی خواردنەوەی شلەی گەرمەوە قوڕگت ئازاری پێدەگات و توڕە دەبێت، هەوڵ بدە جگە لە سەردانی پزیشک کەمترین خواردنەوە گەرمەکان بخۆیتەوە. ووردە ووردە ئەنجامە خوازراوەکانی ئەم کارە دەبینیت.
ئەم بابەتە 44958 جار خوێندراوەتەوە