خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەردەکات
پەیامی کورد ... خوێندنی باڵا بریارێکی بەپەلەی دەردەکات
خوێندنی باڵا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات دەرکرد و دەڵێت” بگەڕێنەوە تا دوای سەرژمێری”.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی ووڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
خوێندنی باڵا دەشڵێت، ئەو خوێندکارانە بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکوو 26/ 11/ 2024) دەتوانن بگەڕێنەوە، و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
بڕیارە کۆتا قۆناغی 20 و 21 مانگ پرۆسەی سەرژمیری گشتی لە عێراق و هەرێم کۆتاییبێت و بۆ یەکەم جار لە عێراق سەرژمیرییەکی وا ورد بەڕێوە بچێت.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە