خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە هان کانگ، نووسەری کۆریای باشوور
پەیامی کورد ... خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە هان کانگ، نووسەری کۆریای باشوور
خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە هان کانگ، نووسەری کۆریای باشوور.
ئەکادیمیای سویدی ڕایگەیاند کە خاتوو هان خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە "بەهۆی نووسراوە شیعرییە چڕەکەی کە ڕووبەڕووی ئازارە مێژوویی یەەکان دەبێتەوە و ناسکی ژیانی مرۆڤەکان نیشان دەدات".
لە سەرەتای پێدانی خەڵاتی نۆبڵ لە ساڵی ١٩٠١ەوە تا ئێستا ١٢١ کەس خەڵاتی نۆبڵ ی ئەدەبیاتیان بەدەستهێناوە. لەم ماوەیەدا ئەم خەڵاتە چوار جار بەخشراوە بە دوو کەس.
ئەکادیمیای سویدی براوەی ئەم خەڵاتە هەڵدەبژێرێت.
پاڵێوراوانی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ لەلایەن ئەم ئەکادیمیایەوە بە نهێنی دەهێڵدرێنەوە.
ئەم بابەتە 24803 جار خوێندراوەتەوە