خەڵکی کام ووڵاتان باشترین خەوی شەوانەیان هەیە؟

پەیامی کورد  ... خەڵکی کام ووڵاتان باشترین خەوی شەوانەیان هەیە؟

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست نووسیویەتی، بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، ئاسیاییەکان درەنگتر دەخەون و زووتر لە خەو هەڵدەستن.

خەوتن بۆ تەندرووستی مرۆڤ پێویستە و نزیکەی یەک لەسەر سێی ژیانی مرۆڤی دەوێت. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە کەمێک لەبارەیەوە دەزانرێت. وە تێگەیشتنێکی سنووردار هەیە کە چۆن خەو لە وڵاتانی جیاوازدا جیاوازە.

بۆ نموونە دەوترێت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە بەراورد لەگەڵ ئەورووپییەکان و ئەمریکییەکان ئارەزووی خەوتنیان کەمترە، بەڵام ناڵێن کوالێتی خەوتنیان باشترە یان خراپترە. ڕاپرسیەکان دەریدەخەن لە هەندێک ووڵاتدا مرۆڤەکان شەوانەن و لە هەندێکی تردا زوو هەڵدەستن. بەڵام بۆچی ئەم دۆخە بوونی هەیە، هێشتا پرسیارێکی بێ ووڵامە.

بابەتێکی نوێ هەوڵ دەدات بەشێک لەو بۆشایی یانە پڕبکاتەوە و ووڵامێک بۆ ئەم پرسیارانە بدۆزێتەوە. بە بەکارهێنانی ئەو زانیارییە نادیارانەی کە لە ئامێرێکی تەندرووستی بەناوبانگەوە لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ و ١ی ٢٠٢٢ کۆکراونەتەوە، توێژەرانی زانکۆی نیشتمانی سەنگافورە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆڤەر هێڵتی فینلەندی کە تەکنۆلۆژیای خەویان دەستپێکردووە، خووی خەوتنی زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەسیان لە ٣٥ ووڵاتدا شیکردەوە.


ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە