دابەزینی ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی ئێران بۆ چین بەهۆی گەمارۆوەكان ەوە لە مانگی ڕابردوودا
پەیامئ کورد ... دابەزینی ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی ئێران بۆ چین بەهۆی گەمارۆوەكان ەوە لە مانگی ڕابردوودا
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی بلوومبێرگ و بە پشت بەستن بە داتاکانی پەیوەندیدار بە بەدواداچوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی کۆماری ئیسلامی بۆ چین بەهۆی چڕبوونەوەی گەمارۆکانەوە دابەزیوە و هەروەها داواکاریی پاڵاوگەکانی ئەم ووڵاتەش کەمتر بووەتەوە.
بەپێی ئەم داتایانە، هەناردەکردنی نەوتی خاو و چڕبوونەوە گازییەکانی ئێران بۆ چین، لە ١١ی بانەمەڕ تاکوو ١٠ی جۆزەردان گەیشتووەتە ١.١ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەم ماوەیە لە ساڵی پێشوودا، نزیک بە ٢٠٪ دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە داتاکانی کۆمپانیی "ڤۆرتێکسا" کە ئەم هەواڵدەرییە پشتی پێ بەستووە، بە تەواوبوونی پڕۆسەی ژماردن ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، چوونکە لە ئێستادا بارهەڵگرەکان سیستمەکانی بەدواداچوونی خۆیان دەکوژێننەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژماردن و چاوەدێری کردنیان ئەستەمتر ببێتەوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاریەوە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، جەختی لەسەر ئەوە کردبووەوە کە بە فشاری هەمەلایەنە و چڕکردنەوەی گەمارۆوەکان بەتایبەتی گەمارۆوە نەوتییەکان، پێش بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەگرێت.
ئەمریکا دەڵێت، کۆماری ئیسلامی پارەی فرۆشی نەوت بۆ مەبەستی بەرەوپێش بردنی سیاسەتە شەڕئەنگێزانەکانی خۆی لە ناوچەکەدا و هەروەها پشتیوانی لە تێرۆریزم بەکار دەهێنێت.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە