دادگای هۆڵەندا فرۆشتنی پارچەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی بە ئیسرائیل ڕاگرت
پەیامی کورد ... دادگای هۆڵەندا فرۆشتنی پارچەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی بە ئیسرائیل ڕاگرت
دوای ئەوەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چەندین داوایان ئاڕاستەی دادگای باڵای هۆڵەندا کرد ، ئەمڕۆ دووشەممە داداگەکە بڕیاریدا رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگی (ئێف - 35) بە ئیسرائیل رابگرێت.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو داوایەی ئاڕاستەی دادگای باڵای هۆڵەندایان کردوە دەڵێن ، پێدانی ئەو جۆرە چەکانە بە ئیسرائیل هاوکار دەبێت لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کە سوپای ئیسرائیل لە جەنگی دژ بە حەماس ئەنجامی دەدەن.
ئەو فڕۆکە جەنگییانەی بڕیاربوو هۆڵەندا رەوانەی ئیسرائیلی بکات ، خاوەندارێتییەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەمریکا، ئەمریکاش ئەو چەکانەی لەو ووڵاتە کۆگا کردوە بە مەبەستی گەیاندیان بە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستدا.
ئەم بابەتە 12050 جار خوێندراوەتەوە