دامەزراوەگەلی کیمیاوی ئەرتەشی سووریا لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بومباران کرا

پەیامی کورد   ...   دامەزراوەگەلی کیمیاوی ئەرتەشی سووریا لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە بومباران کرا

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، سوپای ئەو ووڵاتە هێرشیکردوەتە سەر ژمارەیەک دامەزراوەی چەکی کیمیایی حکوومەتی سووریا، ئەوەش لە ترسی ئەوەی ئەو جۆرە چەكانە بگەنە دەستی گرووپە چەكدارەكان، هەروەها پێگەی ئەكسیووس یش دەڵێت، "ئیسرائیل نیگەرانە لە ڕووداوەكانی سووریا، لەگەڵ ئەوش دا سەریان سووڕماوە لە داڕمانی هێڵەکانی بەرگری سوپای سووریا بەو خێراییە".

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ئەمڕۆ هەینی لە ڕایگەیاند : هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەم دوایی یانەدا هێرشیکردوەتە سەر ژمارەیەک دامەزراوەی چەکی کیمیایی حکوومەتی سووریا لە ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو هێرشانە بۆ ڕێگریکردنە لەوەی ئەو چەکانە بكەونە دەستی گرووپە چەکدارەکان، کە بە خێرایییەکی سەرسووڕهێنەر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لە حەلەبەوە بەرەو حەما و حومس پێشڕەوییان کردوە.

بەگوێرەی كەناڵە ئیسرائیلییەكە، "سوپای ئیسرائیل و دامەزراوە ئەمنییەکانی، بەدرێژایی چڕی چاودێری ململانێکانی سووریا دەکەن، لە ترسی ئەوەی پێشهاتەکان کاریگەرییان لەسەر ئیسرائیلیش هەبێت".

هاوكات هەر هەینی، سوپای ئیسرائیل بەهێزکردنی هێز و پێگە سەربازییەكانی لە سنووری نێوان سووریا و ووڵاتەكەی ڕاگەیاند.

لایخۆیەوە ڕۆژنامەی هائارتس-ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردەوە، "ئەگەر ئەو جۆرە چەکانە بکەوێتە دەستی گرووپە چەکدارەکان، ئیسرائیل ناچار دەبێت بە شێوەیەک مامەڵە بکات کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سووریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت".

نیگەرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە سووریا شاهیدی زیادبوونی نائارامییەکانە، ئەزەش دەرگا بەڕوی ئەگەری هەڵکشانی ناوچەیی دەکاتەوە کە ڕەنگە بۆ سنوورەکانی سووریاش درێژببێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە پێگەی ئەکسیووس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە، ئیسرائیل نیگەرانییەكانی گەیاندوەتە واشینتۆن، سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی سووریا لەلایەن گرووپە تووندڕەوەکانەوە لە لایەک، یان ڕوودانی سیناریۆیەکی جێگرەوە کە بریتییە لە هاتنە ناوەوەی هێزی زیادەی ئێران بۆ ناو سووریا و زیادبوونی هێزی تاران کاریگەری لە لایەکی دیكەوە".

دو بەرپرسی باڵای ئیسرائیل بە ئاکسیووس یان ڕاگەیاندوە، "بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل سەریان سووڕماوە لە داڕمانی هێڵەکانی بەرگری سوپای سووریا بە خێرایی زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا".


ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە