دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی "کردەوەی تووندوتیژی" دژی کوڕەکەی
پەیامی کورد ... دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی "کردەوەی تووندوتیژی" دژی کوڕەکەی
پاڤێل دورۆڤ لەلایەن ئیرینا بولگار هاوسەری پێشووی و دایکی منداڵەکانیەوە تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی "کردەوەی توندوتیژی" دژی یەکێک لە منداڵەکانیان.
بەپێی ئەو داوایەی کە لە دادگای سویسرا لەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام تۆمارکراوە، پاڤێل دورۆڤ لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ پێنج جار زیان بە کوڕە بچووکەکەی گەیاندووە و تەنانەت لە یەک کەیس دا هەڕەشەی "کوشتنی"ی کردووە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ بولگار لە دادگای ژنێڤ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کرد و ئێستا داواکاری گشتی فەڕەنسا داوای لە سویسرا کردووە کە زانیاری زیاتر لەسەر ئەم داواکارییە بداتە سیستەمی دادوەری فەڕەنسا.
ئیرینا بولگار بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ لەگەڵ دورۆڤ ژیاوە؛ سێ منداڵیان هەیە و ئێستا بولگار و منداڵەکانی لە سویسرا دەژین.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی سەرەڕای تۆمارنەکردنی ژیانی هاوسەرگیریان، بەڵام منداڵەکانیان ناسێنراون و ناوی کۆتایی باوکیان هەیە.
ئەم بابەتە 85981 جار خوێندراوەتەوە