دانووستانی جۆ بایدن لە بەرلین لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەیامی کورد ... دانووستانی جۆ بایدن لە بەرلین لەگەڵ سەرکردەکانی ئەورووپا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئێوارەی دوێنێ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە بەرلین، فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئاڵمانیا بەیانی هەینی ١٨ی ئۆکتۆبەر لە کۆشکی سەرۆکایەتی بلوو پێشوازی لە بایدن کرد و بە بەرزترین ڕێزلێنانی ئاڵمانیا ڕێزی لێگرا.
کۆشکی سپی پلانی کۆبوونەوەیەکی چوارلایەنەی نێوان ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژکاری ئاڵمانیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و کییێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای ڕاگەیاند.
بڕیارە بایدن و سەرۆکی ووڵاتانی ئەورووپا جگە لە پرسی ئۆکراینیا باسی پەرەسەندنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.
دوای گەیشتنی بۆ بەرلین، بایدن ڕایگەیاند کە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئیسرائیل دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد، کاتی ئەوە هاتووە "جەنگ کۆتایی بێت و بارمتەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئەم بابەتە 14498 جار خوێندراوەتەوە