دانووستانەکانی ئاگربەست بەردەوامن / چاودێری جمووجۆڵەکانی ئێران و حێزبۆڵڵا دەکەین
پەیامی کورد ... دانووستانەکانی ئاگربەست بەردەوامن / چاودێری جمووجۆڵەکانی ئێران و حێزبۆڵڵا دەکەین
ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وێڕای ڕەتکردنەوەی شکستی دانووستانەکانی ئاگربەست و ئاماژەدان بە پێشکەوتن، ڕایگەیاند کە ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جمووجۆڵەکانی ئێران و سەرنجی بەرپرسانی حیزبۆڵڵای لوبنان دەکەین.
جۆن کیربی ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وێڕای ڕەتکردنەوەی شکستی دانووستانەکانی ئاگربەست و ئاماژە بە پێشکەوتنی دانووستانەکان، ڕایگەیاند کە ئێمە لە نزیکەوە چاودێری جمووجۆڵەکانی ئێران دەکەین و هێزی سەربازی زیاترمان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، جۆن کیربی، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ووڵاتەکەی، ویلیام بێرنز، لە ئێستادا لە قاهیرەی پایتەختی میسردایە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە… دانووستانەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربەست لە غەززە.
جۆن کیربی بڵاوکردنەوەی هەندێک ڕاپۆرتی میدیایی کە باس لەوە دەکەن " دانووستانەکان لە لێواری شکست دان " بە هەڵە ناوبرد و ووتی : هەندێک پێشکەوتن لە دانووستانەکاندا هەبووە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاماژەدان بە درێژەی دانوستانەکان لە کۆتایی هەفتە و پێویستی هەوڵەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران، هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە چاودێری دۆخەکە دەکەین سەبارەت بە ئەگەری کاردانەوەی ئێران و هێزی سەربازی زیاترمان ناردووە بۆ هەرێمەکە.
جۆن کیربی ووتی: دۆخەکە هێشتا زۆر مەترسیدارە و ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم کە ئێران چی بکات. ئێمە پێمان وایە ئەوان هێشتا دەیانەوێت شتێک بکەن و ئێمەش دەبێت ئامادەبین ئەگەر ئەو بژاردەیە هەڵبژێرن.
ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: بە دڵنیایی یەوە پێویستە سەرنجی بەرپرسانی حێزبۆڵڵا بە جیددی وەربگرین، لە کاتێکدا تێبینی ئەوە دەکەین کە نزیکەی هەموو ڕۆژێک ئاڵوگۆڕی تەقە ڕوودەدات و ناتوانرێت ڕابگیرێت.
ئەم بابەتە 99989 جار خوێندراوەتەوە