دانووستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ دەست پێدەکات
پەیامی کورد ... دانووستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ دەست پێدەکات
میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، دانووستانەکانی نێوان نوێنەرانی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر پرسگەلێکی پەیوەندیدار بە کاری باڵیۆزخانەی دوو ووڵات لە ئیستەنبووڵ دەستی پێکردووە.
بە پێی زانیارییەکان (پێنجشەممە) لە بارەگای کونسووڵی گشتی واشینتۆن لە ئیستەنبووڵ، کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر تەوەری هەستیارییەکان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کێشەکانی پەیوەست بە کاری باڵیۆزخانەکان لە مۆسکۆ و واشینتۆن بەڕێوەدەچێت.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند و هیوای خواست کە ئەنجامی ڕاوێژەکان ڕوون بکاتەوە کە تا چەند بە خێرایی و کاریگەری هەردوولا دەتوانن لە چارەسەرکردنی کێشە کێشەدارەکان بەرەو پێشەوە بچن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و ڕووسیا پێشتر ڕاوێژکارییان لەسەر پرسی ئۆکراین لە ڕیاز ئەنجام دابوو.
ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە