داواكاری كوردەكانی سووریا لە ترامپ بۆ ڕێگری كردن لە هێرشەکانی تورکیا 

پەیامی کورد   ...   داواكاری كوردەكانی سووریا لە ترامپ بۆ ڕێگری كردن لە هێرشەکانی تورکیا 

بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی باڵای ئەمریكا، توركیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە هەوڵی بەهێز كردنی هێزەکانیان بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ سووریان، ئەمەش نیگەرانییەکانیان لەبارەی هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی كوردەكاندان زیاتر كردووە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو هێزانە بریتین لە میلیشیاکان، کۆماندۆوەکانی تورکیا و یەکەکانی تۆپخانە، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە نزیک شاری کۆبانی کە زۆرینەی کوردە، جێگیر كراون. بەرپرسێکی ئەمریکی هۆشداری دا لەوەی کە ڕەنگە بەم زووانە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا دەست پێ بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژۆرناڵ، بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی جەختی لەوە کردووەتەوە کە "سەرنجمان لەسەر ئەم بابەتەیە و فشار دەخەینە سەر تورکیا".


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە