داواکاری ئەمریکا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە لە زووترین کاتدا لوبنان بەجێبهێڵن
پەیامی کورد ... داواکاری ئەمەریکا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە لە زووترین کاتدا لوبنان بەجێبهێڵن
ئەمریکا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی لە لوبنان کرد بە زووترین کات ئەم ووڵاتە بەجێبهێڵن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان داوای لە ئەمریکییەکان کردووە بە زووترین کات لوبنان بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند : گەشتی زیاتر لە فڕۆکەخانەی بەیرووت ەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام نابێت.
پێشتر یۆئاڤ گالانت وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ئەم دواییەی حیزبۆڵڵای لوبنان بۆ سەر ئۆردووگای لیوای جۆلانی ئیسرائیل دەبێت لەگەڵ "ووڵامێکی یەکلاکەرەوە" کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک بڵاویکردەوە، نووسینگەی گالانت بە ئاماژەدان بە ووردەکاری پەیوەندی نێوان گالانت و ئۆستین سەبارەت بە هێرشەکە، ڕایگەیاندووە، ڕوونکردنەوەی پێویستی بە ئۆستین سەبارەت بەو هێرشە کوشندەیە داوە، کە لە ئەنجام دا چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.
لە بەیاننامەی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل دا، سەبارەت بەم بانگەوازە هاتووە: گالانت جەختی لە تووندی ئەم هێرشە و ووڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەی حیزبۆڵڵا کردەوە.
ئەم بابەتە 18435 جار خوێندراوەتەوە