داواکاری ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
پەیامی کورد ... داواکاری ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
ئابرام پیلی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاكوانی كورد بوو.
ناوبراو ئەو حوکمەی بە ئەنجامی دادگایییەکی نادادپەروەرانە و ساختە ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبێ واز لە بەئامانجگرتنی کەمایەتییە کوردەکان بهێنێت و لە سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانە دەست هەڵبگرێت.
ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە