داواکاری به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و به‌سیجی ڕێژیم له‌لایه‌ن مه‌جلیسی میللی فه‌ڕەنساوه
پەیامی کورد ... داواکاری به تێرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و به‌سیجی ڕێژیم له‌لایه‌ن مه‌جلیسی میللی فه‌ڕەنساوه
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی میللی فه‌ڕەنسا بڕیارنامه‌یه‌ک په‌سه‌ند کرا که داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕەنسا و یه‌کیتی ئەورووپا دەکات، سوپای پاسدارانی ڕێژیم و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه وه‌کوو به‌سیج و هێزی قودس، به‌هۆی پێشێلکردنی جیددی و به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ بخەنە لیستی ڕێکخراوه تێرۆرسیتییه‌کانەوە و وه‌کوو ڕێکخراوه‌یه‌کی تێرۆریستی له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه بکەن.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی میللی فه‌ڕەنسا له‌و بڕیارنامه‌دا ئاماژه‌یان به ڕۆڵی سه‌ره‌کی سوپای پاسداران له سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له دوای کوژرانی ژینا ئه‌مینی له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی کردووه و له دووتوێی ئه‌و بڕیارنامەیەدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئه‌و گرووپانه به شێوه‌ی سیستماتیک بۆ سه‌رکوتی دژبه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی خۆیان که‌ڵکیان له تووندوتیژی وه‌رگرتووه و به شێوه‌ی به‌ربڵاو مافی شارۆمه‌ندانی خۆیان پێشێل کردووه.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە