داواکاری فەرمی ئەحمەد شەرع لە پووتین بۆ ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد و دادگایی کردن لە سووریا
پەیامی کورد ... داواکاری فەرمی ئەحمەد شەرع لە پووتین بۆ ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد و دادگایی کردن لە سووریا
ئەلشەرا داوای لە ڕووسیا کردووە ئەو سەروەت و سامانە بگەڕێنێتەوە کە بەشار ئەسەد پێش هەڵاتنی بۆ ڕووسیا بۆ مۆسکۆ گواستووەتەوە.
سەرچاوەکانی ئەلعەرەبی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە ئەحمەد ئەلشەراع سەرۆکی سووریا بە فەرمی داوای ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیای کردووە بەشار ئەسەد ڕادەست بکاتەوە بۆ دادگاییکردن لەسەر خاکی سووریا.
لە سەرەتای ئەم مانگەشدا ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاویکردەوە، کە ئەلشەرا داوای لە ڕووسیا کردووە ئەو سەروەت و سامانانە بگەڕێنێتەوە کە بەشار ئەسەد پێش هەڵاتنی بۆ ڕووسیا بۆ مۆسکۆ گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردەوە کە شاندی ڕووسیا کە لەم دواییانەدا سەردانی دیمەشقیان کردووە، ئەحمەد شەرع یان ئاگادار کردووەتەوە کە ئەسەد هیچ پارەیەکی بۆ ڕووسیا نەگواستووە.
سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنی بەشار ئەسەد بە دیمەشق، ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ڕووسی ڕایگەیاندووە، ڕووسیا ڕازی نابێت بە ڕادەستکردنی ئەسەد. ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕووی بنەڕەتی یەوە هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە لە ڕووسیا نەکراوە.
لە میانەی سەردانەکەی شاندی ڕووسیا بۆ دیمەشق، بەرپرسانی سووریا ئەگەری گەڕانەوەی ئەسەدیان بۆ سووریا ورووژاند.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، لە میانەی دیدارێکی سێ کاتژمێری لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بەرپرسانی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە پرسی گەڕانەوەی ئەسەد بۆ سووریا نابێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە