داواکاری منداڵەکانی مارادۆنا بۆ گەڕاندنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین
پەیامی کورد ... داواکاری منداڵەکانی مارادۆنا بۆ گەڕاندنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین
میراتگرانی دیێگۆ مارادۆنا، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، چوونە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر " تۆپی زێڕین " بۆ باشترین یاریزانی مۆندیالی 1986، کە لە یاریزانە کۆچکردووەکە دزرا و خرایە زیادکردنەوە.
ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٩٨٦ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە پاریس بەخشرایە مارادۆنا، بەڵام زۆر زوو نەما. بەپێی چیرۆکێک، تۆپە زێڕینەکە لە بانکێک لە شاری ناپۆلی هەڵگیراوە کاتێک مارادۆنا یاری بۆ یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەکرد، هەروەها لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن چەتە ناوخۆییەکانەوە دزراوە. بڕیارە خەڵاتی وونبوو لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بخرێتە زیادکردنەوە.
میراتگرانی مارادۆنا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە خاوەنەکانی ئێستا مافی فرۆشتنی ئەو جامە دزراوەیان نییە..
ئەم بابەتە 50722 جار خوێندراوەتەوە