داواکاری نوێنەری سوید بۆ دەرکردنی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە ستۆکهۆڵم
پەیامی کورد ... داواکاری نوێنەری سوید بۆ دەرکردنی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە ستۆکهۆڵم
چارلی ڤیمێرز، نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا، خوازیاری دەرکردنی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە سوید بوو.
ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بە پشت بەستن بە قسەکانی ئۆلف کریسترسن، سەرۆکوەزیرانی سوید، ئەو داوایەی پێشكەش كردووە.
کریسترسن پێشتر داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد کە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکات.
ڤیمێرز هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی سوید ساڵانێکە بەرەنگاری ئەم داواکارییانە بووەتەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە دامەزراندنی باندی تاوانکاری بۆ هێرشی تیرۆریستی کرد.
سەرۆک وەزیرانی سوید هەروەها ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە یەکیتی ئەورووپا دەکات کە سوپای پاسداران دوای چەندین هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە سوید، وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنێت.
ئەم بابەتە 16993 جار خوێندراوەتەوە