داواکاری گشتی ئاڵمانیا : دوو تۆمەتباری تەقینەوەکەی نۆرد ستریم دەستنیشان کران
پەیامی کورد ... داواکاری گشتی ئاڵمانیا : دوو تۆمەتباری تەقینەوەکەی نۆرد ستریم دەستنیشان کران
داواکاری گشتی ئاڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : نووسینگەی داواکاری گشتی ئاڵمانیا لێکۆڵینەوەی لە تەقینەوەکانی نۆرد ستریم پێش خستووە و دوو تۆمەتباری بۆردومانەکانی نۆرد ستریم دەستنیشان کردووە.
میدیای ئاڵمانیا ڕایگەیاند : سێ مانگ پێش تەقینەوەکانی نۆرد ستریم، سی ئای ئەی زانیاری لەبارەی ئەگەری تێکدەرەوە هەبوو
جێنس ڕۆمێل، داواکاری گشتی ئاڵمانیا بە "شپیگل"ی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکە دوو تۆمەتباری بۆردومانکردنی نۆرد ستریم دەستنیشانکردووە و بە سەرکەوتوویی ناوی بردووە کە لە سەرەتادا چاوەڕوان نەدەکرا.
بە ووتەی ناوبراو، یەکێک لە پرسەکانی ئێستا ئەگەری کۆنترۆڵکردنی ئۆپراسیۆنەکانی لەناوبردنی بۆرییە لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتەوە.
پێشتر شپیگل لە ووتارێکدا ڕایگەیاندبوو کە تەنانەت سێ مانگ پێش تەقینەوەکانی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سی ئای ئەی بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگری سوید، ئۆپراسیۆنی تێکدەرانە لە نۆرد ستریم لەلایەن فەرماندەی گشتی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین زالۆنی ئامادە دەکات .زانی بووی زێلێنسکی ئاگادار کردبووەوە کە پلانی لەو شێوەیەی لێ قەدەغە بکات. بەپێی ئەم بڵاوکراوە ئاڵمانییە، بەرلینیش ئەم زانیارییەی هەبووە.
ئەم بابەتە 133 جار خوێندراوەتەوە