داڕمانی خێرای نرخی دراوی ئێران/ دۆلار زیاتر لە ٩٤ هەزار تمەنیش تێپەڕاند
پەیامی کورد ... داڕمانی خێرای نرخی دراوی ئێران/ دۆلار زیاتر لە ٩٤ هەزار تمەنیش تێپەڕاند
دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، نرخی تمەن گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکادا و هەر دۆلارێك بە ٩٤،٦٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕی پێ کرا.
پاش ناڕەزایەتیدەربڕینی عەلی خامنەیی سەبارەت بە وتووێژکردن لەگەڵ ئەمریکا، داڕمانی بەهای دراوی ئێران خێراتر بوو و نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا گەیشتە زیاتر لە ٩٤ هەزار تمەن.
تەنیا سێ ڕۆژ پاش ئەم قسانەی خامنەیی نرخی دۆلار زیاتر لە ٨ هەزار تمەن، تاکوو پێش نیوەڕۆی دووشەممە، گران بوو.
ئەمە نیشانەی قەیرانێكی قووڵی ئابووری لە ئێراندایە و ئەم بەرزبوونەوەی نرخە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە زۆرێک لە چالاکانی ئابووری باس لە ئەگەری تێپەڕاندنی ١٠٠ هەزار تمەن ڕۆژانی داهاتوودا دەكەن.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە