درووستکردنی کێڵگەیەکی گەورە وەک بەلژیکا لە سەعوودیە
پەیامی کورد ... درووستکردنی کێڵگەیەکی گەورە وەک بەلژیکا لە سەعوودیە
سەعوودیە هاوکاری کۆمپانیایەکی گەرمخانەی هۆڵەندی دەکات بۆ دروستکردنی کەش وهەوای دەستکرد؛ ئەو کەش وهەوایەی کە پێشبینی دەکرێت دەتوانێت ئەم ووڵاتە بکاتە یەکێک لە گرینگترین ووڵاتانی ناوچەکە لەڕووی بیابان بوونەوە. سەعوودیە خەریکی هەڵکەندنی ڕووبەرێکە بە قەبارەی ١٥ یاریگای تۆپی پێ بۆ دروستکردنی سوپەرفارمێکی باخداری لە جەرگەی نیۆم؛ شارێکی تازە و تازە لە کەنارەکانی دەریای سوور درووست دەکرێت و تا بیابان درێژ دەبێتەوە.
باخداری هۆڵەندی ڤان دێر هۆڤن گرێبەستێکی بە بڕی 120 ملیۆن دۆلار لەگەڵ حکوومەتی سەعوودیە واژوو کردووە، کە پێویستی بە دیزاینکردن و درووستکردنی دوو سەنتەری ئەزموونی هەیە لە جەرگەی نیۆم، لەگەڵ خزمەتگوزاری و کارکردنیان لە ماوەی چەند ساڵێکدا.
ئاسایشی خۆراک لە پێشینەی کارەکانی پلاندانەرانی پڕۆژەی نیۆم بە بڕی ٥٠٠ ملیار دۆلارە. موحەمەد بن سەلمان بڕیارە بیابانێک بە قەبارەی بەلجیکا بکاتە ناوچەیەک بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو؛ ئەمە پڕۆژەیەکی دوو قازانج بۆ سەعوودیە؛ دابینکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لەگەڵ ئاسایشی خۆراک و سەرنجڕاکێشانی گەشتیاری.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە