درووست بوونی گرژی لەنێوان ترامپ و زێلێنسکی
پەیامی کورد ... درووست بوونی گرژی لەنێوان ترامپ و زێلێنسکی
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ، گرژی لەنێوانیان درووست بوو و بە تووندی ووڵامی یەکتریان دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، بە سەرۆکی ئۆکراینی ڕاگەیاند: هەڵوێستێکی باشت نییە و لە هیچ پێگەیەکدا نیت، هەروەها هیچ کارتێکی فشارت نییە.
هەروەها ووتی: " تۆ پێمان مەڵێ چی بکەین و چۆن هەست بکەین، ئێمە دەزانین چۆن کێشە چارە بکەین، ئێمە هەستێکی بەهێزمان هەیە."
لە درێژەی گرژییەکانی نێوانیان، ترامپ، ئاماژەی بەوە دا، کە زێلێنسکی هیچ هەڵوێست و پێگەیەکی نییە، هەروەها هیچ کارتێکی فشاری نییە و قومار بە جەنگی جیهانی سێیەم ەوە دەکات.
ترامپ، بە زێلێنسکی شی ووت : "دەبێت ڕێککەوتن بکەیت و ئێستا تۆ بێڕێزی بە ووڵاتێک دەکەیت کە لە سەرەتای جەنگی ئۆکراین و ڕووسیاوە زۆر هاوکاری کردبێت."
سەرۆکی ئەمریکا، باسی لەوە کرد، زێلێنسکی لە جەنگدا براوە نەبووە، هیچ دەرفەتێکی باشی نییە و دەبێت سوپاسگوزار بێت ئەگەر لە جەنگەکەدا بە سەلامەتی ڕزگاری بێت.
ترامپ، بایدنی بە گەمژە پێناسە کرد و ووتی: سەرۆکێکی گەمژە بە بەهای 350 ملایار دۆلار هاوکاری سەربازی ئۆکراینی کرد، ئەگەر هیچ کەرەستەیەکی سەربازی بۆ ووڵاتەکە ڕەوانە نەکرابووایە جەنگەکە بە دوو هەفتە کۆتایی دەهات، زێلێنسکی ش ووڵامی دایەوە و ووتی : ئەم قسەیەم لە پووتین یش گوێ لێبوو، بەڵام ئەو گوتی بە سێ ڕۆژ کۆتایی دەهات.
سەرۆکی ئەمریکا، دەشڵێت: ئەگەر ئاگربەست لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراین ڕابگەێندرێت زۆر باشە خەڵکیش هەر ئەوەیان دەوێت.
لەسەر داواکاری ترامپ، زێلینسکی بە نیگەرانییەوە کۆشکی سپی جێهێشت و واژووی لەسەر ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان نەکرد، لەم بارەیەوە ترامپ ووتی : ئەگەر زێلێنسکی ئامادەی ئاشتی نەبێت، جارێکی دیکە لە کۆشکی سپی پێشوازی لێ ناکرێت.
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە