درووشمی بەرهەمهێنانی ترامپ "درووستکراوی ئەمریکا" لە ڕاستیدا لەلایەن ڕۆبۆتە ژاپۆنییەکان و چینییەکانەوە درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... درووشمی بەرهەمهێنانی ترامپ "درووستکراوی ئەمریکا" لە ڕاستیدا لەلایەن ڕۆبۆتە ژاپۆنییەکان و چینییەکانەوە درووست دەکرێت
پاڵنەرەکانی ئیدارەی ترامپ بۆ زیندووکردنەوەی بەرهەمهێنانی مۆدێرن و ئۆتۆماتیکی ناوخۆیی پێویستی بە بەکارهێنانی بەربڵاوی ڕۆبۆتە پیشەسازییە پێشکەوتووەکان لە دەرەوە، لەنێویان دا چین دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆبۆتیک، ژاپۆن، چین، ئاڵمانیا و کۆریای باشوور - کە هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان لەلایەن شەڕە بازرگانییەکانی ترامپ ەوە کراونەتە ئامانج - نزیکەی 70%ی ڕۆبۆتەکانی جیهان بەرهەمدەهێنن.
ئاکسیووس دەڵێت، "هێزی ڕۆبۆتیکی چین بە خێرایی گەشە دەکات"، بە ئاماژەدان بە یەکەمایەتی کردنی سەرکەوتووانەی ڕۆبۆتیک لە پلانی "درووستکراوی چین ٢٠٢٥" کە لە سەردەمی سەرۆک شی لە ساڵی ٢٠١٥ دەست یپێکردووە.
کۆشکی سپی هیوادارە ئەو وەبەرهێنانە گەورانەی کە پێویستن بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی کەرتی ڕۆبۆتیکی پیشەسازی لە ڕێگەی هاندانەکانی باجەوە چارەسەر بکرێن، دڵنیایش دەدات کە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی پیشەسازییەکان بۆ ووڵاتەکە بە شێوەیەک داڕێژراون کە "ڕاستەوخۆ چارەسەری ئەو پرسانەی وەک هاوردەکردنی ڕۆبۆتی بیانی لە بواری بەرهەمهێنان دا بکەن کە "گرینگن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری".
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە