دوابەدوای دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ، ئیمارات گرێبەستی کڕینی 80 فڕۆکەی جەنگی لە فەڕەنسا ڕاگرت

پەیامی کورد   ...   دوابەدوای دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ، ئیمارات گرێبەستی کڕینی 80 فڕۆکەی جەنگی لە فەڕەنسا ڕاگرت

شێخ محەمەد بن ڕەشید، حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، دورۆڤ هاووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییە و ڕەنگە دەستگیرکردنەکەی سێبەر لەسەر گرێبەستە بازرگانییەکانی دیکە بگرێت، لەوانە بوونی کۆمپانیای تۆتال لە پرۆژەکانی ئەم وڵاتە، جگە لە گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی جەنگی، بازرگانی نانەوتی ئیمارات لەگەڵ فەڕەنسا ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلارە.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠٢١ ڕایگەیاند کە ڕەگەزنامە دەبەخشێتە بەهرەمەندە باڵاکان لە هەموو جیهانەوە، ئێستا ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات پلانەکانی ئەم ووڵاتە بۆ ڕاکێشانی ئەستێرەکان بەهۆی ئەم کارەی فەيڕەنسا تێک بچێت و هەمووان دەیبینن کە لە دۆخی پاڤێل دورۆڤدا هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو و ئیماراتییەکی عەرەبیدا نابێت.


ئەم بابەتە 89347 جار خوێندراوەتەوە