دواجار خاوەنی تێلێگرام فەڕەنسا بەجێ دەهێڵێت

پەیامی کورد   ...   دواجار خاوەنی تێلێگرام فەڕەنسا بەجێ دەهێڵێت

ڕۆژنامەی سپۆتنیک لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرام دوای بڕیارەکەی دادگا فەڕەنسا بەرەو دوبەی بەجێهێشت.
دورۆڤ چەند مانگێک لەمەوبەر لەکاتی گەشتکردن بۆ فەڕەنسا دەستگیرکرا. دادوەرێکی فەڕەنسی بە فەرمی لێپرسینەوەی لە دامەزرێنەری ئەپی نامە ناردنی تێلێگرام کرد لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ڕێکخراوەکان لەسەر ئەپەکە کە دورۆڤ بەڕێوەی دەبات.

سەرچاوە نزیکەکان لە لێکۆڵینەوەکان لە کاتی دەستگیرکردنی دورۆڤدا ڕایانگەیاندووە کە بە تۆمەتی ١٢ تاوانی پەیوەندیدار بە کۆنترۆڵ نەکردنی ناوەڕۆکی تووندڕەو و تاوانکاری لە تێلێگرام لێپرسینەوە لەگەڵ دەکرێت.

ئاژانسی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەو ملیاردێرە لە چەند بۆنەیەکدا لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەتەوە، پێش وەرگرتنی ڕەگەزنامەی فەڕەنسا لە ساڵی 2021، لە ڕێگەی ڕێکارێکی تایبەتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێدەچێت بەشدارییەکی تایبەتیان لەو ووڵاتەدا کردووە.

ئەم دوو ملیاردێرە فەڕەنسی-ڕووسی یە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنساوە لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە بەهۆی ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە تێلێگرام کە دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایە.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە