دواجار زانایان بۆیان دەرکەوتووە بۆچی سوور دەبینەوە!
پەیامی کورد ... دواجار زانایان بۆیان دەرکەوتووە بۆچی سوور دەبینەوە!
بۆ ئەوەی بزانن بەتەواوی هۆکاری سووربوونەوەی ڕوومەتمان چییە، زاناکان وێنەی ٤٠ هەرزەکار و ٢٠ ساڵانیان تۆمارکردووە کە دەخوێننەوە. پاشان بەسترانەوە بە ئامێری MRI مێشکەوە بۆ ئەوەی سەیری خوێندنەوەی خۆیان بکەن. ئامانج لێی گرتنی وێنەی بەشداربووان بوو کە سووربوونەوە و دواتر تێبگەن کە مێشکیان چۆن کاردانەوەی بەرامبەر سووربوونەوەکە هەبووە.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە سووربوونەوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە وروژاندنی سۆزداری و بەشەکانی سەرنجدان لە مێشکمانەوە هەیە. ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە هۆکاری سووربوونەوەمان پەیوەندی بەو بەشەی مێشکەوە نییە کە بەشدارە لە وێنەگرتنی بیرکردنەوە و مەبەست و ڕەفتارەکانی خۆمان یان کەسانی دیکە.
بۆیە پێناچێت سووربوونەوە ووڵامی جەستەمان بێت بۆ شەرمەزاری یان خۆئاگابوون. بێگومان وەک هەر شتێک کە پەیوەندی بە مێشکەوە هەبێت، شیکردنەوەی ئەو سیگناڵانەی کە لەلایەن مێشکەوە دەنێردرێت، شتێکی ئاڵۆزە.
ئەم بابەتە 17064 جار خوێندراوەتەوە