دوایین ووردەکارییەکانی پچڕانی جیهانی لە مایکرۆسۆفت
پەیامی کورد ... دوایین ووردەکارییەکانی پچڕانی جیهانی لە مایکرۆسۆفت
مایکرۆسۆفت "نەرمەکاڵای لایەنی سێیەم"ی وەک هۆکاری کێشەکە دەستنیشان کرد.
پەککەوتنی جیهانی گەیشتە دەرمانخانەکان؛ هەروەها خزمەتگوزاری دەرمانسازی لە ئینگلتەرا کاریگەری لەسەر بووە.
جۆرج کورتز، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Crowd Strike ڕایگەیاند، ڕەنگە چارەسەرکردنی کێشەی پەککەوتنی تەکنیکی بەربڵاو لە سیستەمی کۆمپیوتەردا ئاسان نەبێت!
هەروەها بەکارهێنانی سیستەمی تەندرووستی گشتی بەریتانیا لە ڕێکوپێکی دەرچووە.
هەروەها فڕۆکەخانەی چانگی سەنگافورە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ کۆنگ بەهۆی پچڕانی سیستەمەکانەوە پشێوییان تێکەوتووە.
خزمەتگوزاری هەور و مایکرۆسۆفت ٣٦٥ بۆ هەزاران بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا بەردەست نەبوون.
هەروەها سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێل و هەروەها سیستەمی بانکی "دەنیزبانک" لە تورکیە پەککەوتووە.
ئەم کێشەیە تایبەتە بە سیستەمی ویندۆز و هۆستەکانی ماک و لینوکس کاریگەرییان لەسەر نییە.
کۆمپانیای ئاسایشی ئەلیکترۆنی کراودسترایک ڕایگەیاندووە، کێشەکە "ڕووداوێکی ئەمنی و هێرشێکی ئەلیکترۆنی نییە".
ئەم بابەتە 17708 جار خوێندراوەتەوە