دوای زیاتر لە دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمی شیلان لە کەنەدا دۆزرایەوە

پەیامی کورد   ...   دوای زیاتر لە دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوونی، تەرمی شیلان لە کەنەدا دۆزرایەوە

شیلان پەرویز شابازیان، کچێکی خەڵکی قوروەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە شاری ویندزەری کەنەدا دەژیا، زیاتر لە دوو مانگ بوو بێسەروشوێن بوو، دوێنێ پۆلیس ڕایگەیاند كە تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

لێکۆڵەران گومانیان لە کردەوەیەکی تاوانکاری یان تووندوتیژی لە مردنەکەیدا نییە.
دیاکۆ عەلی تەنایی، خاڵی شیلان، مانگی ڕابردوو، باسی لەوە كرد كە مۆبایلێکی شیلان لە کەنار رووبارێک لەلایەن کەسێکەوە دۆزراوەتەوە و دراوەتە پۆلیس.
بە ووتەی خاڵی شیلان، بنەماڵەكەی گومانیان لە کەس نییە و سکاڵایان تۆمار نەکردووە.
شیلان شابازیان، تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو، لە شاری ویندزەری کەنەدا لە ئاراشگایەکی جوانکاری کاری دەکرد.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە