دوای مشتومڕەکە ڕێژەی پەسەندکردنی ترامپ بەسەر بایدن ەوە بەرزبووەوە
پەیامی کورد ... دوای مشتومڕەکە ڕێژەی پەسەندکردنی ترامپ بەسەر بایدن ەوە بەرزبووەوە
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لەلایەن زانکۆی سۆفۆلک و یو ئێس ئەی تودەی دوای دیبەیتەکەی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ جۆ بایدن ئەنجام دراوە، زیاتر لە دەنگدەرانی ئەمریکی ئەو بیرۆکەیە قبووڵ دەکەن کە ترامپ ئاستێکی باشتر لە جۆ بایدن ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یو ئێس ئەی توودەی، ئەنجامی مشتومڕەکانی ترامپ و بایدن متمانەی بە بایدن زیاد کردووە و متمانەی دەنگدەرانی ئەمریکی بە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زیاد کردووە.
لەسەر بنەمای ئەمەش زۆربەی دەنگدەران پێیان وایە ئەگەر ترامپ لە مانگی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئاستی کارکردنی ترامپ لە بایدن باشتر دەبێت.
گرینگترین نیگەرانی بۆ بایدن سەبارەت بە ئەدای کارەکانی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا ئەوە بوو کە نزیکەی 51%ی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە ڕەزامەندییان لەسەر ئەدای ترامپ لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا لە بواری ڕەخساندنی هەلی کاردا هەیە، هاوکات ڕێژەی ڕەزامەندی لەسەر ئەدای بایدن لەم بوارەدا بە جیاوازی لەسەدا دە، 41% باسکراوە.
ئەم بابەتە 23014 جار خوێندراوەتەوە