دوو ئەندامی باڵای حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران
پەیامی کورد ... دوو ئەندامی باڵای حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران
دوو ئەندامی پلە باڵای کەتیبەکانی ئەلقەسام، لقی سەربازی گرووپی حەماس ، لە ئاكامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری جێنین لە کەرتی ڕۆژئاوا كوژران.
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ئەم دوو ئەندامەیان بە ناوی "ئەحمەد ئەبووعەرە" و "ڕەئفەت دەواسی" ڕاگەیاند.
ئەم بابەتە 10691 جار خوێندراوەتەوە