دوو کەس لە سنووری قەزای پێنجوێن لە هەرێمی كوردستان بە "درۆن" کرانە ئامانج
پەیامی کورد ... دوو کەس لە سنووری قەزای پێنجوێن لە هەرێمی كوردستان بە "درۆن" کرانە ئامانج
هێرشەکە لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایی یەكان، دوو کەس لەسەر ماتۆڕسکیلێک یان ئۆتۆمبێلێك بوون و کراونەتە ئامانج؛ یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیکەش بریندارە.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوین ڕایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت درۆنەکە لە لایەن کێوە هەڵدراوە و ئەوانەش کێن کە کراونەتە ئامانج، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە