دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو دەکاتەوە
دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی كوژراون چەكدارانی پەكەكە بوون.
دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردووەتە ئامانج.
راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە شارۆچكەی سەیدسادق لەسنووری پارێزگای سلێمانی کراوەتە ئامانج.
هەروەها رایگەیاند: بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكە، بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژراون.
ئەم بابەتە 10107 جار خوێندراوەتەوە