دۆخی ناڕوونی ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی لە دەست بەسەریدا

پەیامی کورد    ...   دۆخی ناڕوونی ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی لە دەست بەسەریدا

ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و برای لاوی لەسێدارەدراو ڕامین حسێن پەناهی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە لە دەستبەسەردیدایە و تا ئێستا زانیاریی ورد سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دادگای ئینقلابی سنە لەم دواییانەدا داوای لە بنەماڵەی حسێن پەناهی کردووە کە بارمتەی قورس بە بڕی ٥ میلیارد تمەن دابین بکەن، بەڵام داواکارییەکەی بۆ ئازادکردنی کاتی ڕەتکرایەوە.

ناوبراو لە ٢٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوازراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە. 

هەروەها لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش كراوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە، ١٩ی بەفرانبار لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنی کارەکەی لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەبێ فەرمانی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە