دۆزینەوەی تۆڕی سیخوڕی سەر بە مووساد لە تورکیا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی تۆڕی سیخوڕی سەر بە مووساد لە تورکیا
دەزگای هەواڵگری تورکیا دۆزینەوەی تۆڕێکی سەر بە مووساد لەم ووڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە (مێت) لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە مووسادیان دۆزیوەتەوە و هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەم تۆڕە لە ٩ ئەندام کە ٨ کەسیان لە ئەستەنبوڵ بوون، لە مانگی نیساندا هەڵوەشایەوە. سەرۆکی ئەم تۆڕە بە ناوی "ئەحمەد ئەرسین توملوجەلی" لە ژێر ناوی کۆمپانیایەکی بیمەدا سیخوڕی سەربازی و سیاسی لە تورکیا ئەنجام دەدا.
ئەم تۆڕە بۆ ماوەی ٩ ساڵ لە تورکیا و ئاڵمانیا و جۆرجیا کار دەکات.
توملوجالی ووتیشی: ساڵی 2006 کۆمپانیای بیمەمان دامەزراند و ئیمەیڵمان بۆ نزیکەی هەزار کارگە و کۆمپانیا نارد. یەکێک لەو کۆمپانیایانە کە بنکەکەی لە ئاڵمانیا بوو، کارێکی توێژینەوەی پێشکەش کردین، ئەویش دۆزینەوەی بارهەڵگرێک بوو لە تورکیا. لە ماوەیەکی کورتدا کردمان. ئەم کۆمپانیایە پێشنیاری کردم کە لە تورکیا کاریان بۆ بکەم. قبووڵم کرد و کۆمپانیایەکی توێژینەوە و ڕاوێژکاریم دامەزراند.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ساڵی 2011 ئیمەیڵێکم لە کەسێکەوە پێگەیشت بە ناوی "جۆرج" کە داوای لێکردم کارێکی هاوشێوە لە تورکیا ئەنجام بدەم و بەو پێیەی کارێکی قورس نەبوو، ئەو کارەم کرد، هەروەها پارەکەش لە ڕێگەی ئا... حەواڵەکردن. دوای ماوەیەک ئەم کەسە تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای کرد لە چێشتخانەیەکی چینی لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا چاوم پێ بکەوێت. داوای لێکردم شوێن پێی کەسێک بگرم لە ئاڵمانیا و ١١ هەزار یۆرۆی بۆ داوە. وێنەکانی ئەو کەسەم بۆ جۆرج نارد. ئەو ١٤ هەزار یۆرۆی بۆ ناردبووم، منیش ١١ هەزار یۆرۆی بۆ هاوڕێکەم نارد کە ئەو کەسەی داوێنپیسی دەکرد.
توملوجالی درێژەی بە قسەکانی دا و ووتی: دوای ئەوە من ڕاوەدووی کەسێکی لوبنانیم گرت کە دەهاتە ئەستەنبوڵ. دوای ئەوە نۆرەی میسیۆنەکە بوو لە جۆرجیا، کە ئامانجمان ژن و مێردێک بوو. خەریکی وێنەیان دەگرتین و دوای ٣ ڕۆژ ئەرکەکەمان کۆتایی هات، بۆ ئەمەش ١٥ هەزار یۆرۆمان وەرگرت.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین تۆڕی مووساد لە تورکیا دۆزراونەتەوە و هەڵوەشێندراونەوە.
ئەم بابەتە 33464 جار خوێندراوەتەوە