دۆزینەوەی تەرمی بەستووی سێ پەناخواز لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی تەرمی بەستووی سێ پەناخواز لەسەر سنووری نێوان ئێران و تورکیا
تەرمی سێ پەنابەر لە ناوچەی سنووری نێوان ئێران و تورکیا دۆزرایەوە کە پیاوێک و ژنێک و منداڵێکیان تێدایە. ئەم ڕووداوە لە ناوچەی گچیتورمز کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و وان و هەکاری ڕوویداوە.
لە کاتی دەوریەی ئەم ناوچەیەدا، هێزە سنوورییەکان تەرمی ئەو سێ کەسەیان دۆزیوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی حکوومی لە شاری وان گواستراونەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو کەسانە کە پێدەچێت ئەندامی یەک خێزان بن، بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەو پەناخوازانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و کۆمیسیۆنی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای وان ڕایانگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.
ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە