دۆزینەوەی تەقەمەنی لە کاروانی هاوکاری مرۆیی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە

پەیامی کورد   ...   دۆزینەوەی تەقەمەنی لە کاروانی هاوکاری مرۆیی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە کاتی پشکنینی کاروانێکی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، جانتایەکیان دۆزیوەتەوە كە كەلوپەلی تەقەمەنی تێدا بووە.

بە ووتەی بەرپرسانی سوپای ئیسڕائیل، ئەم کاروانە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر بە هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە باکووری کەرتی غەززە لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین بووە.

دوای دۆزینەوەی ئەم جانتایە، سوپای ئیسرائیل ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار كردووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کاروانە لەناو کەرتی غەززەدا تێپەڕیوە..


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە