دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ئایزۆتۆپی یۆرانیۆمی زۆر تیشکدەر

پەیامی کورد   ...  دۆزینەوەی جۆرێکی نوێی ئایزۆتۆپی یۆرانیۆمی زۆر تیشکدەر

زانایان جۆرێکی نوێی ئایزۆتۆپی یۆرانیۆمیان دۆزیوەتەوە کە نیوە تەمەنی ٤٠ خولەکە.

توێژەران شێوازێکیان بەکارهێنا بەناوی گواستنەوەی فرە ئەتۆمی بۆ دروستکردنی یۆرانیۆم-٢٤١ بە تەقاندنی یۆرانیۆم-٢٣٨ بۆ ناو ناوکی پلاتینیۆم-١٩٨ بە بەکارهێنانی خێراکەری RIKEN ی ژاپۆن.

ئەو ناوکانەی بەدەست هاتوون پشکنینیان بۆ کرا بۆ دیاریکردنی بارستە. ئەم پرۆسەیە بووە هۆی دروستبوونی ١٨ ئایزۆتۆپی نوێ کە ١٤٣ بۆ ١٥٠ نیوتڕۆنیان تێدابوو.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە