دۆزینەوەی سەهۆڵی ئاو بە قەبارەی ٦٠ مەلەوانگە لە گڕکانەکانی مەریخ
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی سەهۆڵی ئاو بە قەبارەی ٦٠ مەلەوانگە لە گڕکانەکانی مەریخ
توێژەرانی هەسارەکان دۆزینەوەی سەهۆڵێکی گەورەی ئاویان لەسەر هەسارەی سووری کۆمەڵەی خۆر ڕاگەیاند.
ئەوان پارچە سەهۆڵی ئاویان لەسەر مەریخ دەستنیشان کردووە کە قەبارەکەی بەقەد ٦٠ مەلەوانگەی ئۆڵۆمپییە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە چینە تەنکەکەی سەهۆڵەکە ئەستووری نزیکەی یەک لەسەر سەدی ملیمەترە، یان نزیکەی پانی مووی مرۆڤێکە.
ئەم چینە لە کاتی خۆرهەڵاتن درووست دەبێت و دواتر لە کاتی ڕۆژدا بەهەڵم دەبێت.
ئەم بابەتە 35072 جار خوێندراوەتەوە